"وەزارەتی دارایی بەنهێنی موچەی بە فەرمانبەرانی خۆی داوە"


وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نهێنی موچەی مانگی ئابی  بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی دابەشکردووەو بە فەرمانبەران وتووە ئەمە نهێنییە‌و ڕێگە لە بڵاوکردنەوەی بگرن.

ماڵپەڕی باسنیوز لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە 'پێش جەژنی قوربان، وەزارەتی دارایی و ئابوری بە نهینی مووچەی مانگی ئابی بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتەکەیدا دابەشکردووە. داواشی لە فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکە کردوە، کە دابەشکردنەکە بە نهێنی بهێڵنەوە و پێوستە لە چاو دەزگاکانی ڕاگەیاندن بیپارێزن'.

هەروەها دەڵێت 'دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی دارایی لە لیستی ئەو وەزارەتانەدا تۆمار نەکراوە کە مووچەیان وەرگرتوە'.



PM:01:57:15/10/2014