داعش بەهاوەن لە کوبانی دەدات، سووپای تورکیا کەوتە ئینزارەوە

ئەمرۆش وەک رۆژانی رابردوو چەکدارانی داعش لەدەرەوەی شارەکەوە کەوتوونەتە بۆردومانکردنی ناو کوبانی و چەند گوولە تۆپێک لەنێو خاکی تورکیادا کەوتوونەتەوە، سوپای تورکیش پلەی ئامادەباشی بەرزکردەوە، بەلآم هیچ وەلامێکی سەربازی نییە.

لەکاتێکدا کە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە پێشرەویدان بەمەبەستی رزگارکردنی ناوچەی زیاتری کوبانێ و ئەمرۆ ١٨ ی تشرینی یەکەم سەنتەری رۆشنبیری شارەکەیان رزگارکرد کە دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتەوە، بەڵام چەکدارانی داعش بە تۆپ و هاوەنی دوور هاوێژ لەدەرەوەی شارەکەوە ناو کوبانی بۆردومان دەکەن.

هاوکات ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە کە چوار گوولە تۆپ کەوتۆتە خاکی تورکیاوەو، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام ئەو سوپایەی تورکیا کە لەسەر سنورە، کەوتۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بەبێ ئەوەی هیچ وەلآمێکی هەبێت.




PM:06:37:18/10/2014