سەرۆکایەتی هەرێم سوپاسی ئەمەریکا دەکات

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەمەریکا دەکات کە هاوکاریەکانی هەرێمی کوردستانی گەیاندۆتە شاری کوبانێ.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لەماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوکراوەتەوە، هاتووە" بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 10ـی 2014 چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی فڕۆكە ئەمەریكییەكانەوە گەییشتە شاری كۆبانێ".


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردنی كۆبانێ و رۆژئاوای كوردستان و هەروەها بڕیاری بوردومانكردنی مۆڵگەكانی داعش لە كۆبانێ لە لایەن هێزە هاوپەیمانەكانەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 10ـی 2014 چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی فڕۆكە ئەمەریكییەكانەوە گەییشتە شاری كۆبانێ.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سوپاسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات بۆ گەیاندنی چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان لەڕێی ئاسمانەوە بۆ كۆبانێ، بۆ ئەوەی ئەو قارەمانانەی لە كۆبانێ بەرگری دەكەن بتوانن سوود لەو چەك و هاوكارییانە وەربگرن.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
20ـی 10ـی 2014



PM:12:34:20/10/2014