تا ئێستا 11 كەس لە بەرپرسانی سەربازیی پارتی‌و یەكێتی و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بەتۆمەتی بارزگانیكردنی نەوت لەگەڵ گروپی داعش دەستگیركراون‌و پەرلەمانیش دەڵێت ئەگەر ئەو تۆمەتانە ساخ بێتەوە ئەو كەسانە لەسێدارە دەدرێن.
شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌دواداچوونیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه كردووه، ئاشكرای كرد، تا ئێستا 11 كه‌س به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیر كراون و ژماره‌كه‌ش به‌رده‌وام له زیادبووندایه، چونكه لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامیی هه‌یه، هه‌ندێكیشیان ره‌وانه‌ی دادگای سه‌ربازی ده‌كرێن.
ئاشكراشی كرد، ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهاتووه، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری پێشمه‌رگه و ناوخۆ و سامانه سروشتییه‌كان ئه‌ندامن تیایدا و رۆژانه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێ كه تۆمه‌تباری ئه‌و دۆسیه‌یه‌ن.
هاوكات لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر بازرگانیكردنی كەسانێك لە كەركوك لەگەڵ داعش ساغ ببێتەوە و بە بەڵگەوە یەكلایی بكرێتەوە ئەوا حوكمی ئەو كەسانەی ئەو كارەیان كردووە لەسێدارەدانەو لە ئەنجامدانی تاواندا وەكو چەكدارانی داعش تەماشا دەكرێن، چونكە ھاوبەشی تاوانەكانی ئەونن بەپێی یاسا.
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، وتی "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش گرووپێكی تیرۆریستیین، بەو پێیە ھەر كەسێك مامەڵە لەگەڵ ئەو گروپە بكات بە جۆرێك ببێتە ھۆی ئاسانكاریكردن بۆیان یان یارمەتیدانییان یان پێدانی ئەو پێویستییانەی لەكارە تیرۆریستییەكانیاندا بەكاری دەھێنن ئەوا دەبێتە ھاوبەش لەو تاوان و كارانە".
بەھار مەحمود رونیكرده‌وه "بەپێی بڕگەی سێی ماددە ٤٨ لە یاسای سزادانانی عێراق ھەر كەسێك بەھەر شێوەیەك یارمەتی ئامادەكاری دا بۆ ھەر تاوانێك یان رێگەی بۆ ئاسانكرد یان بۆ یارمەتیی تەواوكردنی تاوانەكەی دا بە ھاوبەشی تاوانەكە ھەژمار دەكرێت، جگە لەوەش ماددەی ١٠ی یاسای تیرۆر لەھەرێمی كوردستان دەڵی ھەركەسێك ھاوكاری گرووپێكی تیرۆریستی بكات وەكو بكەر یان ھاندەر یان بەشدار ھەمان سزای تاوانبارەكە دەدرێت."