سێشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە رۆژی سێشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە ئاگادارییەک کە لەلایەن سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە رۆژی سێشەمە 2014/11/5 ، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی 10ی موحەڕەم وبەبۆنەی ساڵیادی عاشوراوە، لە هەموو دام ودەزگاکانی حکوومەت دەبێتە پشووی فەرمی.



PM:02:54:30/10/2014