مالیکی: لەتیف رەشید دەستی نەبووە لە بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

نوری مالیکی، جێگری سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت، کە لەتیف رەشید، سەرکردەی یەکێتی دەستی نەبووە لە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.

لە روونکردنەوەکەدا، کە لەژمارەی دوێنێ هەینی كوردستانی نوێی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاوكراوەتەوە، مالیکی دەڵێت، ئەو سەرکردەیەی یەکێتی سەردانیکردووە لە  بارەی مووچەوە و "داوایکردوە بە دۆستانە کێشەکان چارەسەر بکەین".

هەروەها لە روونکردەوەکەدا ئەو هەواڵانەی  باسی رۆڵی لەتیف رەشید دەکەن لە بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، بە بێ بنەما دەزانێ.

پێشتر رۆژنامەی هەولێر بڵاویکردەوە، کە لەتیف رەشیدی سەرکردەی یەکێتی و  راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پێشنیازیکردووە بۆ مالیکی، کە بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ببڕێ.



AM:10:27:01/11/2014