جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕه‌تی كرده‌وه، داوای لێبوردنی له سه‌رۆك كۆماری توركیا كردبێت‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش، ڕه‌خنه له وته‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌گرێت.
جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له چاوپێه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNNی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌و وتانه‌ی مانگی ڕابردوو كه وتبووی توركیا پشتگیریی له گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات، داوای لێبوردنی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، نه‌كردوه.
سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی كه دوای ئه‌و لێدوانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامیداوه، جۆ بایدن ئاماژه‌ی به‌وه كردوه: له‌و په‌یه‌وه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، داوای لێبوردنی له ئه‌ردۆغان نه‌كردوه، به‌ڵكو پێی وتوه باوه‌ڕ به هه‌موو ئه‌و شتانه نه‌كات كه ده‌نوسرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و وته‌یه‌ی بایدن، ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له فه‌ره‌نساوه بۆ توركیا، وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند: له‌ناو ده‌زگاكانی ئه‌مریكادا، وته‌بێژه‌كانی ئه‌مریكا، قسه‌ی جیاواز ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامی ئه‌و وته‌یه‌ی ئه‌ردۆغانیشدا، جین ساكی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ڕه‌خنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، وته‌بێژه‌كانی ده‌زگا جیاوازه‌كانی ئه‌مریكا به‌و شێوه‌یه نین كه ئه‌ردۆغان باسی كردون.