گۆڤاری فۆکس که به‌یه‌کێک له گۆڤاره ناوداره‌کانی ئه‌ڵمانیا هه‌ژمار ده‌کرێت له به‌راوردکارییه‌کدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که بودجه‌ی ته‌یب ئۆردو‌غان 24 ئه‌وه‌نده‌ی بودجه‌ی سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا یواخیم گاوکه.
ئه‌و گۆڤاره له راپۆرته شیکارییه‌که‌یدا، ده‌ڵێت " که ته‌ماشای داواکارییه‌کانی ئۆردو‌غان ده‌که‌ین بۆ دورستکردنی کۆشکی سپی سه‌رۆک کۆمار، ده‌توانرێت 24 کۆشکی بۆ سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا پێ دورستبکرێت".
گۆڤاره‌که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو سه‌رۆکه به‌راورد بکرێن، ئه‌وا سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا زۆر که‌م خه‌رجییه و کۆشکی سپی تورکیا له‌سه‌ر 200 هه‌زار مه‌تر دروستکراوه، به تێچووی 491 ملیۆن یۆرۆ.
گۆڤاره‌که دهڵلێت" ئه‌مه زۆر سه‌رسورهێنه‌ره‌و جێگای بڕوا نییه".
گۆڤاری فۆکس ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که بۆ بۆنه‌و سه‌ردانه ره‌سمییه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2013 دا نیو ملێۆن یۆرۆ ته‌رخان کراوه، کۆی خه‌رجییه‌کانی سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا له سالێ 2013 به 180 فه‌رمانبه‌ره‌وه 32:45 ملیۆن یۆرۆ بووه.
سه‌باره‌ت به سه‌رۆکی تورکیا، فۆکس ده‌ڵێت" خه‌رجی سه‌رۆکی تورکیا 5 ئه‌وه‌نده‌ی خه‌رجی سه‌رکی ئه‌ڵمانیایه که 143 ملیۆن یۆرۆیه.
خه‌رجی فرۆکه تایبه‌ته‌که‌ی ئۆردغان که ئیرباسه 148 ملیۆن یۆریه، به‌ڵام سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا بودجه‌ی تایبه‌تی نییه بۆ فرۆکه‌و ئۆتۆمبیله‌کانی سه‌رۆکایه‌تی.