5 هۆكار بۆ ئەوەی ژن بهێنیت هەمەڕەنگ

هەرچەندە بەشێكی زۆر لە كوڕان نایانەوێت خۆیان بخەنە بەردەم بەرپرسیاریەتی ژنهێنان، بەڵام لێكۆڵینەوە زانستیەكان ئاماژە بەو سودانە دەكەن كە بەهۆی ژنهێنەوە لە تاكەكەسدا دێتە كایەوە كە دیارترینیان بریتیە لە :
1- تەمەن درێژی: لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كە ناوەندی تەمەنی ئەوانەی هاوسەریان هەیە بەرزترە لەوانەی كە سەڵتن، ئەویش بەهۆی گرنگیدانیان بە یەكتری.
2- گرنگیدان بە خود: هاوسەردارەكان بەو پێیەی هەستبەبەرپرسیارەتی دەكەن بەرامبەر بەرامبەرەكەیان زیاتر گرنگی بەخۆیان دەدەن و هەوڵدەدەن كەسایەتیەكی باشتر بۆخۆیان دروستبكەن.
3- كەمكردنەوەی مەترسی ئەو نەخۆشیاەی بەهۆی سێكسەوە دەگوزارێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەواەی هاوسەریان هەیە ژیاێكی سێكسی ئاساییان هەیەو بەدوای كەسی نوێدا ناگەڕێن.

4- ئەوانەی هاوسەردارن لە ڕووی تەندروستی و دەرونیەوە دامەزراوتر و باشترن و زیاتر گرنگی بەخۆیان و بەرمابەرەكانیشیان دەدەن.
5- بارودۆخی ئابوری باشتر: ڕاستە ئەوانەی هاوسەردارن پارە زیاتر خەرجدەكەن لە سەڵتەكان، بەڵام لە بەرامبەردا پارەی باشتریشیان دەستدەكەوێت و شتومەكی زیاتر و پێویستی زیاتریش دەكڕن.



PM:01:06:14/11/2014