وەڵامی مەلا كامەران دەدرێتەوە: باشتر وایه رۆڵی مه‌لای خه‌تێ نەگێڕیت
مەلا كامەران
پاش ئه‌وه‌ی مه‌لا كامه‌ران نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ساڵح موسلیم كرد و تیایدا ره‌خنه‌ی لێگرتبوو له‌باره‌ی ماره‌یی ژنانه‌وه، چالاكوانێكی نزیك له په‌یه‌ده له‌سه‌ر سنووری كۆبانێ، وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: " باشتر وایه بۆ جه‌نابت رۆڵی مه‌لا و كه‌سایه‌تی ئاینی وه‌ك شێخ سه‌عیدی پیران و قازی محه‌مه‌د بگێڕیت، نه‌ك مه‌لای خه‌تێ".
ئاری هه‌ركی لێكۆڵه‌ر و چالاكوانی سیاسی نزیك له په‌یه‌ده، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی (وه‌ڵامێكی كورت بۆ كامه‌ران) نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر جه‌نابت كوردیت و هاوبیری داعش نیت، ره‌خنه له یاسایێك مه‌گره كه ژنان ئازاد ده‌كات."
ده‌شڵێت: "ره‌خنه له‌و یاسایانه بگره كه ژنان كۆیله ده‌كه‌ن، ژنانی كورد كه بۆ ماوه‌ی هه‌زار ساڵ له‌ژێر بڕیاری یاسا تاریكه‌كاندا كۆیله و ژێرده‌ست كرابوون، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین شۆڕشی كورد و مرۆڤایه‌تی و دژ به‌و هێزه تاریك په‌رسته شه‌ڕ ده‌كه‌ن، كه یاسای كۆیلایه‌تی به‌سه‌ر ئه‌وان و ته‌واوی ژناندا سه‌پاندبوو".
ئاری هه‌ركی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه" ده‌توانی ره‌خنه له‌و شه‌ریعه‌ته‌ی هاوبیره‌كانت بگریت، كه ژنانی كورد به حه‌لاڵی خۆیان ده‌زانن و له بازاڕه‌كانی ره‌قا و موسڵدا كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانی ره‌خنه له یاسایێك بگریت، كه به خوێنی پیرۆزی شه‌هیدانی كوردستان نووسراوه‌ته‌وه و مافی هه‌موو كه‌سێك به یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
له كۆتایدا ده‌ڵێت: "باشتر وایه بۆ جه‌نابت رۆڵی مه‌لا و كه‌سایه‌تی ئاینی وه‌ك شێخ سه‌عیدی پیران و قازی محه‌مه‌د بگێڕیت، نه‌ك مه‌لای خه‌تێ".
پێشتر مەلا كامەران لەنامەیەكدا رەخنەی لە مەرسومێكی مەدەنی لە كانتۆنی جەزیرە بۆ مافی ژنان گرت.
PM:03:42:15/11/2014