پەیامی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە تەقینەوە خۆكوژییەكەی ئەمڕۆی هەولێر
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه له شاری هه‌ولێر رویدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یاندراوێكدا بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکات کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئه‌نجام درا و بووە هۆی شەهیدبوونی 4 کەس و برینداربوونی 29 کەسی دیکە.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسە وسەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، بە هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی کوردستانیش ڕادەگەیەنین كه دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
هه‌روه‌ها داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێزی شاری هەولێر و تێکڕای هەرێمی کوردستان دەکەین، وەک هەمیشە لە ئاستی بەرپرسیاریه‌تی و چاوکراوە بن و هه‌مووان دڵنیا دەکه‌ینەوە کە ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هەموو هەوڵێک دەگرنە بەر بۆ پاراستنی ئاسایش وسەقامگیریی هەرێم، كاروانی ئاوەدانی و به‌ره‌وپێشچوونیش ناوەستێت و ئەم کردەوانە حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان ناترسێنن.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
19ی نۆڤەمبەری 2014
PM:03:25:19/11/2014