بڕیاری دادگای سلێمانیش پشتگوێخراو پارێزگار هەڵنەبژێردرا

بۆ جاری دەیەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەیتوانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن هەڵبژێرن و کۆبوونەوەکەیان دواخست بۆ ١ ی کانونی دووەم.

لەسەرەتای ئەم مانگە دادگای سلێمانی بڕیاری دا کە کۆبوونەوە بەکراوەیی نەمێنێت و لەماوەی ١٥ رۆژدا پارێزگار هەڵبژێردرێت، بەڵام ئەم بڕیارە پشتگوێخراو جارێکی تریش لیستەکانی گۆڕان و یەکێتی و پارتی و ئیسلامییەکان، شکستیانخوارد لەوەی پارێزگارێک هەڵبژێرن.

لە ٣٠ ی نیسانەوە هەڵبژاردنی پارێزگار کراوە، تا ئێستا ١٠ کۆبوونەوە کراوەو ئەنجوومەنەکە یەک هەنگاو نەچۆتە پێشێ. سەرچاوەیکی بە سپی راگەیاند "ماوەی شەش مانگە ئەندامانی ئەنجومەن دێن و دەچن و هیچیان نەکردووە، کەچی نە لیستێک، نە یەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا پاشەکشەی نەکردوو دەست لەکاربکێشنەوە، هەمووان ئەو کۆمیدیایایەن پێ قبووڵە".



PM:01:28:25/11/2014