فواد حسێن پەیوەندی سەربازی نێوان تورکیاو هەرێم ئاشکرا دەکات

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم د. فواد حسێن رایگەیاند: تورکیا چەکی داوە بە پێشمەرگە لەشەڕیدا دژی داعش.

فواد حسێن لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی (حوریەت) رایگەیاند" جگە لەناردنی چەک، تورکیا راهێنانی بە پێشمەرگەش کردووە".
فواد حسێن جۆری چەکەکان دیاردەکات و دەڵێت" ئەو چەکانەی ناردیان چەکی بچووک بوو، کورد پێویستی بەچەکی گەورەشە و پێشبینی دەکەین تورکیا ئەو چەکانەشمان پێبدات".

فواد حسێن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تورکیا پێشنیاری کردووە کە پێشمەرگە بنێردرێت بۆ کوبانێ و هەر لەو وڵاتەشەوە چۆتە کوبانێ.  

ئەو دەڵێت" سووپای تورکیا تائێستا راهێنانی بە ٢٣٠ پێشمەرگەی کورد کردووە".



AM:09:31:26/11/2014