پۆلیسی فریاکەوتن هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندانێکی لایەنگرانی پەکەکە

لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سلێمانی بەبۆنەی 36 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (پەکەکە)وە، بڕیاربوو رێپێوانێکی بە مەشخەڵ سازبکەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە هێرش کرایە سەریان.

شەیەتحالێک لە خۆپیشاندانەکەوە بە سپی میدیای راگەیاند خۆپیشاندانەکە بەنیازبوو لە بەر باخی گشتیەوە دەست پێبکات بۆ بەردەم کاسە مۆڵ ناو جەرگەی شاری سلێمانی، بەڵام لەگەڵ پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان ڕێگریان لێکردن و بەهۆیەوە چەند چالاکوانێک کەوتنە بەر گورزی پۆلیس.

هەروەها پۆلیس رێگری لە خۆپیشاندانەکە دەکات و ناهێڵرێت بەرەو ناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕۆن، هاوکات پۆلیس کامێرای لە پەیامنێرێک سەندووەو ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن یەکێک لە خۆپیشاندەرانی گەیاندۆتە نەخۆشخانە.



PM:06:20:28/11/2014