سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی خەڵاتی ئازادی بەخشیە هونەرمەندی بەناوبانگ میریل ستریب، و نەیشاردەوە کە خۆشی دەوێت.
سەرۆکی ئەمەریکا لە مەراسیمی خەڵات بەخشینەکەدا وتی" دان بەوەدا دەنێم کە میریل ستریبم خۆش دەوێت، هاوسەرەکەشی و هاوسەرەکەشم، میشێل دەزانن و نازانم چیش بکەم"، ئامادەبووان هەمووان دەستیان کرد بە پێکەنین و ئۆباماش باوەشی پیاکردوو روومەتی ماچکرد.
ئەم خەڵاتە دەدرێت بەو داهێنەرانەی کە رۆڵیان هەیە لەوەی ئەمەریکا زیاتر بەرەو حیکمەت و بەهێزی و جوانی و مرۆیی بەرن.