سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند " سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق نوری مالکی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌کرێت، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر رووخانی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌ڵکو چه‌ندین پرسی تریش".
د. سه‌لیم ئه‌لجبوری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به رۆژنامه‌ی ( وه‌ته‌ن) ی سعودی راگه‌یاندووه " له‌به‌دوادچوونی دۆسیه‌ی دامه‌زراوه‌ی سووپای عێراق، لیژنه‌یه‌کمان پێکهێناوه بۆ هۆکاری رووخانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌رکرده ئه‌منییه‌کان و سیاسی و سه‌ربازییه‌کان و له‌پرسه‌کهیمان کۆڵیوه‌ته‌وه، به‌دڵنیایه‌وه مالکی دێته په‌رله‌مان و جگه له‌موسڵ، دۆسیه‌ی تریش هه‌یه که پرسیاری لێ بکه‌ین".
بۆ ئه‌م پرسه‌ش لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی له‌نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و مافی مرۆڤ و نوێنه‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگی په‌رله‌مان و پارێزگاری موسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار، پێکهێنراوه‌و کاریان کردووه بۆبئه‌وه‌ی بگه‌نه حه‌قیقه‌تی رووخانی ئه‌و شاره به‌داستی داعش.
پاریزگاری موسڵ ئه‌سیل نجێفی رایگه‌یاند که مالکی ده‌یه‌وێت کاری ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانییه ئیفلیج بکات، له‌کاتێکدا سه‌رۆکی په‌رله‌مان سووره له‌سه‌ری و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که مالکی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌که‌ن.