کورەکەی مالکی بە ١،٥ ملیار دۆلارەوە لە لوبنان زیندانە

‌ئەحمەد مالکی کوری سەرۆک وەزیرانی پێشوو
ئەحمەدی کوری سەرۆکی وەزیرانی پێشووی عێراق نوری مالکی بە ١،٥ ملیارو نیو دۆلارەوە  لەلوبنان دەستگریرکراوە، مالکی دەچێتە ئەو وڵاتە تا ئازادی بکات، شکستدێنێت و هەڵدێت، ئەگەر هەڵناهاتەیە ئەویش دەخرایە تەنیشت کورەکەی.

نوری مالکی لە ٢٩ ی مانگی رابردوودا بەسەردانێکی بەپەلەو بۆ ماوەیەکی کورت دەچێتە وڵاتی لوبنان تا کورەکەی ئازاد بکات کە بە ١،٥ ملیار و نیو دۆلارەوە گیراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی خۆشی تۆمەتبارە بە تەقینەوەی باڵوێزخانەی عێراق لە لوبنان لەساڵی ١٩٨١ زوو دەگەڕێتەوە بۆ عێراق پێشئەوەی بگیرێت.  

تاریق هاشمی جێگری سەرۆکی کۆماری پێشوو کە ئێستا لە تورکیا دەژی و لەدەست دادگا هەڵهاتووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە کە " ئەحمەد مالکی ئەو پارەیەی لە پارەی هەژارانی عێراق گواستۆتەوە بۆ بانکەکانی لوبنان و دەسەلاتدارانی ئەو وڵاتەش دەستگیریان کردووە.



PM:03:21:12/12/2014