کێ لە گۆڕان پاڵێوراوە بۆ جێگری بەڕێوەبەری ئیدارەی گەمیان‌و قائیمقامی کەلار

لە ئیدارەی گەرمیان، جگە جێگری بەڕێوەبەری ئیدارەکە، قائیمقامی کەلارو دەربەندیخانیش بەر گۆڕان دەکەون، چەند کاندیدێک بۆ ئەو دوو پۆستە لە کێبەركێدان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی میدیا راگەیاند کە ئیدارەی گەرمیان دوو جێگری دەبێت یەکێکیان یەکێتی دەبێت و جێگری دووەمیان کە بۆ کارباری (ئیداری و هونەری) دەبێت، دەدرێت بە گۆڕان، کە ئەم پۆستە تایبەتە بەکاری پرۆژەو وەبەرهەمهێنان لە سنوری ئیدارەکە، گٶڕان بۆ ئەم پۆستە چاوی لەسەر هەریەک لە ئەندازیار(بەرزان فایەق و ئەندازیار واحیدە).

سەبارەت بە قائیمقامی کەلار بەپێی ئەو زانیاریانە، گۆڕان چاوی لەسەر هەریەک لە ( ەریم رەفعەت و شەهاب حاجی ئەحمەدە).

سەبارەت بە پرسی قائیمقامی دەربەندیخان، بزووتنەوەی گٶران چاوی لەسەر زمناکۆ جەلال بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕانە، بەڵام ناوبراو چاویشی لەسەرە بۆ وەگرتنی بەرپرسیارێتی لە کۆمسیۆن هەڵبژاردنی پارێزگاکان بەتایبەتی سلێمانی.  



PM:04:28:14/12/2014