تالێبانی پاکستان ١٣٠ خوێندکارو مامۆستا دەکوژن

‌فۆتۆ:AP
بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بەیانی ئەمرۆ ١٦ کانوونی یەکەم ٥٠٠ خوێندکاری خوێندگایەک بە بارمتە دەگرن و لەشەڕو پێکدادانی نێوان پۆلیس و چەکدارەکان ١٣٠ خوێندکارو مامۆستا دەکوژرێن.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە چەكداران تاڵیبان رۆیشتە نێو خوێندنگایەك و نزیكەی 500 خوێندكار و مامۆستایان بە بارمتەگرتووە، دواتر شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارەكان و هێزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتە روویداوەو 130كەس كوژراون، تەنها یەكێكیان پۆلیسەو ئەوانی دیكە مامۆستا و خوێندكاری نێو ئەكادیمیاكەن، ئەمە جگە لەدەیان بریندار.

وتەبێژی تاڵیبان محەممەد عومەر جگە لە بەرپرسیارێتی هێڕشەکە  رایگەیاندووە کە "٦ كەس لە چەكدارەكانیان چوونە نێو قوتابخانەكەوە، بەڵام ئەوان ئامانجیان ئازاری منداڵان نەبووە، بەڵکو تەنها سەربازەكان بكەنە ئامانج".

تاڵیبان دەڵێن " ئەم چالاکییەیان لە وەڵامی ئەو هێرشەدایە كە هێزەكانی پاكستان لە هەرێمی وەزیرستان كردبوویانە سەر نۆڵگەیەکی چەكدارانی تاڵیبان و ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارەكانیان كوشتبوون".



PM:03:26:16/12/2014