بەپێی رێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی پۆستی قائیمقامی شاری قەڵادزێ بەر بزووتنەوەی گۆڕان دەکەوێت، بزووتنەکەوەش کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە یەکلاییکردۆتەوە.
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی میدیای راگەیاند ئەو لیژنەیەی دانراوە بۆ ئەو پرسە لەسەر دانانی هەڵسوڕاوی گۆڕان (بەکر بایز)ی یەکلایی بۆتەوە وەک قائیمقامی ئەو شارە.
بەکر بایز کەسایەتییەکی ناسراوی شاری قەڵادزەێیەو پێش ئەوەی ببێت بە گۆڕان جێگری بهڕیوهبهری ئاسایشی ڕاپهڕین بووە.
رۆژی ١٠ کانوونی یەکەم بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لەسەر پرسی دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی رێککەوتن.