بەپەلە..بروسکی نوری شاوەیش بە ٣ ساڵ حوکم درا

دەستەی نەزاهە رایگەیاند کە دادگای کەتنی رەسافە حوکمی سێ ساڵ زیندانی کردنی بۆ ئەمنیداری گشتی پێشووی وەزارەتی بەرگری عێراق بروسک نوری شاوەیس دەرکرد لەبەر ئەوەی زیادەرۆیی دارایی کردووەو هەڵسوکوتی نایاسایی بە داراییەوە کردووە.

بەپێی بەیانێک  کە بازنەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی نەزاهەی عێراق دەریکردووە، تیایدا هاتووە" دادگا تاوانبار بروسک نوری شاوەیشی ( غیابی ) بە پێی مادەی ٣٣١ لە یاساکانی سزای عێراقی مادەی ١٨٢-ا حوکم داوەو تاوانبار دەتوانێت نارەزایی دەربڕێت و داوای تەمیزی بکاتەوە".
دادوەری ئەو دۆسیەیە لەبەیانەکەدا ئاماژەی بۆ کردووە کە " تاوانبار سەرپێچی و زیادەرۆیی زۆری کردووە بەبێ هیج چوارچێوەیەکی یاسایی لە گرێبەستی نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و کۆمپانیای حسین وەکیل".

بەپێی بەیانەکە " پێویست بوو کۆمپانایەکە ١٠٠٠ جهازی لاسلکی و شاحیەنەکانی بەهەمان ژمارە و ئامێری میتر جۆری مۆتێریلا بەنرخی ٤٩٣،٢٨٧،٥ دولار بدات بە وەزارەتی بەرگری، بەڵام نەدراوە".
 
بروسک نوری شاوەیس ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە یەکەم کابینەی دوایی رووخانی رژێمی بەعس ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشووی بەرگری عێراق بووە. 



AM:11:09:25/12/2014