"قسه‌كانی محەمەدی حاجی مەحمود له رووداو پچڕێندراون‌و پاش‌و پێشخراون"
محەمەدی حاجی مەحمود
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كه‌ناڵی رووداو له‌به‌رنامه‌ی په‌نجه مۆردا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌كۆتایی مانگی سێ ی ساڵی رابردوو تۆماركراوه، هه‌روه‌ها له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، كه‌ناڵی رووداو ده‌ستكاری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان كردووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
به‌رنامه‌ی په‌نجه‌مۆری كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌رێز محمد حاجی محمود ئه‌نجامدا به‌رنامه‌كه به‌سێ به‌ش په‌خش كرا له هه‌مان كه‌ناڵ، به پێویستمان زانی چه‌ند سه‌رنجێك له سه‌ر ئه‌وچاوپێكه‌وتنه بده‌ین:
1- دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌كه‌ناڵی ڕووداو په‌خشكرا زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌بینراو بیستراو نوسراو ئه‌لكترۆنی داوای چاوپێكه‌وتنیان له به‌رێز محمدی حاجی محمود ده‌كرد، وه‌ڵامی ئێمه‌ش ئه‌وه‌بووه كه به‌رێز محمدی حاجی محمود له دوای ئازادكردنی ته‌للوه‌رد له ده‌ست چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش كه تیایدا شه‌هیدی سه‌ركرده عه‌تا محمد حاجی محمود گیانی به‌خشی به‌خاكی كوردستان هیچ جۆره چاوپێكه‌وتنێكی بۆ هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن نه‌داوه، جگه له لێدوانێكی كورت له رۆژی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له شه‌هیدانی شاره‌زوور نه‌بێت، سه‌باره‌ت به‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی به‌ڕێزیان له به‌رنامه‌ی په‌نجه‌مۆری كه‌ناڵی ڕووداو به‌رواری تۆماركردنی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 28/3/2014 ، واته 9 مانگ به‌ر له ئێستا.
2- زۆربه‌ی قسه‌كانی به‌ڕێز محمدی حاجی محمود له به‌رنامه‌كه‌دا پچڕێندراون و پاش و پێشخراون كه به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ی گێرانه‌وه‌كان لای بینه‌ر ناڕونی و تێنه‌گه‌یشتنی پێوه دیاربوو له هه‌مانكاتدا مه‌به‌ستی قسه‌كانی به‌ڕێزیانی لای بینه‌ری به‌رنامه‌كه نه‌داوه‌به‌ده‌سته‌وه، ده‌بوایه ئاماده‌كاری به‌رنامه‌كه ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه به‌بێ ده‌ستكاری وه‌ك خۆی دابه‌زانایه نه‌ك به‌وشێوه‌یه بڵاوكرایه‌وه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی به‌رێز محمد حاجی محمود
PM:02:47:04/01/2015