بەبێ سەرۆکی ئەنجومەن‌و ئەندامانی ئەنجومەن مەراسیمی دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی بەڕێوەچوو

ئەمرۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێ ئاسۆ فەریدوون بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری پێشوو بەڕێوەچوو، بەڵام نە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەن هەڤاڵ ئەبوبەکرو نە ئەندامانی ئەنجوومەن ئامادەی مەراسیمەکە نەبوون.

لە بینایەی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و بەهرۆز قەشانی پارێزگاری پێشووی سلێمانی، ئاسۆ فەریدوون وەک پارێزگاری نوێ سلێمانی دەستبەکاربوو، ئەوەی سەرنج دەدرا ئەو سێ بەرپرسە ( هەر سێکیان یەکێتین) هەر خۆیان بەشداری مەراسیمەکە بوون وتاریان خوێندەوە، لەسەر بەشداری نەبوونی سەرۆکی ئەنجومەن‌و ئەندامانی تر، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا کە ئامادە نەبوو ناوی ئاشکرا بکرێت، بە سپی میدیای راگەیاند کە کارتی بانگهێشتنامەیان پێنەگیووە تا بەشداربن لە مەرسیمەکەدا.
 




PM:02:11:05/01/2015