نێچیرڤان بارزانی: رزگارکردنەوەی شەنگال لە بەرنامەکەدا نەبوو

ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەر چیای شەنگالی كرد‌و رایگەیاند: "دوای ئازادکردنەوەی تەواوی شەنگال، خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنینەوە شەنگال".

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا وتی كە "لیژنەکانی حکومەت دوای من سەردانی چیای شەنگال و ناوچەکە دەکەن و ئەوەی بکرێ وەکو حکومەت بۆ شەنگال و ئێزدییەکانی دەکەین".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی کانوونی دووەمی 2015 سەردانی چیای شەنگالی کرد و لەسەر مەزاری شەرەفەدین، لەگەڵ ریشسپی و فەرماندە و پیاوانی ئایینی ئێزدی کۆبووەوە، رایگەیاند، کە ئەوەی بەسەر ئێزدییەکاندا هات، "بەهەموو مانایەک جینۆسایدبوو و لیژنەمان بۆ بە جینۆسایدناساندنی  پێکهێناوە، کە دوو وەزیر و شاهێدحاڵەکان تێیدا بەشدارن".



PM:03:16:05/01/2015