سپی میدیا ناوی ئەو كەسانەی گۆڕان بڵاودەكاتەوە كە لەپارێزگای سلێمانی پۆستیان وەرگرتووە
بەپێی رێكەوتنی نێوان یەكێتیو گۆڕان كە 10ی كانونی ساڵی رابردوو واژۆ كرا، بۆ حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان ژمارەیەك پۆستی بەردەكەوێت.
سپی میدیا ناوی ئەو كەسانەی بۆ ئەو پۆستانە لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە دانراون ئاشكرا دەكات:
جێگری پارێزگاری سلێمانی:
جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری هونهری بهرگۆڕان دهکهوێت، ئهو لیژنه تایبهتهی بۆ ههڵسهنگاندنی پۆستهکانیش لهلایهن بزووتهنهوهکهوه دانراوه، سهردار قادری پهسهند کردووه بۆ ئهو پۆسته.
سهردار قادر ههر لهسهرهتای دروستبووی کۆمپانیای وشهوه لهگهڵ گۆڕاندایهو چهندین پۆستی جیاجیای وهرگرتووه لهنیو ئهو بزووتنهوهیهدا.
سێ بەڕێوەبەرە گشتییەكە
گۆڕان لە ڕێگەی لیژنەیەكی 7 كەسییەوە كە لە حەوت راوێژكاری تایبەت پێكهاتوون، ئەو سێ بەڕێوەبەرایەتییەی بە پێی پسپۆڕیی بە رایەڵەی ئەندازیارانو ئەوانیش بە لیژنەیەكی 7 كەسیی پسپۆڕیان سپارد. سێ بەڕێوەبەرایەتیەكە بریتین لە:
بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان: ئەم بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەكانی دەرەوەی سلێمانی دەگرێتەوەو لەلایەن گۆڕانەوە ئەندازیار بەهادین فارس بۆ ئەو پۆستە دەستنشان كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبانو ئاوەدانكردنەوە: بزوتنەوەی گۆڕان ئەندازیار "ئیبراهیم عەزیز"ی بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان كردوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی: ئەندازیار لەتیف حسێن لەلایەن گۆڕانەوە بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان كراوە.
پارێزگاری هەڵەبجە
عەبدوڵڵا نەورۆڵی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دەستنیشانكراوە
قایمقامی سلێمانی
گۆڕان خۆی یەکلای کردۆتەوە لەسەر بەختیار عەبدولرەحمان کە دەرچووی زانستی سیاسیە.
قایمقامی پێنجوێن
بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەم پۆستە زانا عوسمان رەحمان دادەنێت. زانا عوسمان رەحمان کە ناسراوە بە زانای شەهید عوسمان گەنجێکی ٣٣ ساڵە، دەرچووی کۆلیژ ئابوری بەشی کارگێری و ئابوریە و ماوەی شەش ساڵە بەڕێوەبەری نوسینگەی بانکی مەرزی باشماخە.
ناوبراو کوڕی شەهیدەو باوکی لەساڵی ١٩٩٤ لەشەڕی ناوخۆدا لە خورماڵ بۆتە قوربانی
قایمیقامی كەلار
بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری داوە شەهاب ئەحمەد بکاتە قائیمقامی قەزای کەلار. ناوبراو دەرچووی زانکۆیە، پێش دروستبوونی گۆڕان کادیری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووەو چەندین پۆستی جیاجیای وەرگرتووە لەوانە کارگێڕی مەڵبەندی گەرمیان و جێگری مەڵبەنی کفری بووە، دواتر یەکێک بووە لە کادرەکانی باڵی ریفۆرمی ناو یەکێتی و پاشان پەیوەندی کردووە بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
ئەو لیژنەیەی تایبەتە بەهەڵسەنگاندنی پاڵێواراوەکان ئەو کەسەی یەکلایی کردەوەو مامۆستا ( دڵشاد عومەر محەمەد) لەو پۆستەدا دادەنێت.
دڵشاد عومەر دەرچووی کۆلێژەو ماوەیەک بەرپرسی رایەڵەی مامۆستایانی گۆڕان بووەو چەند ساڵێکیش بەڕێوەبەری پەیمانگای مەڵبەندی سلێمانی بووە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین
بزووتنەوەی گۆڕان ئیدارەی راپەڕینی یەکلایی کردەوەو قادر بەکر مەلا قادر دەکات بە سهرپهرشتیاری ئەو ئیدارەیە.
ناوبراو دەرچووی یاسایە، پێش ئەم پۆستە بۆ ماوەیەک بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتەو دواتر بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بووە. لەهەڵبژراردنی نیسانی ٢٠١٤ ی پەرلەمانی عێراق کاندیدبووە بە دەنگێکی کەم نەبۆتە ئەندامی پەرلەمان. کوڕی شەهیدەو لە بنچەدا خەڵكی بەر مەرگەیە.
بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی
بەپێی رێكەوتنی بزوتنەوەی گۆڕانو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بەردەكەوێت، گۆڕانیش "فەرەیدون غەریب"ی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی دەستنیشان كردوە. فەرەیدون غەریب پێشتر كادیری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە.
پۆستی قائیمقامی قەڵادزێی
ئەو لیژنەیەی دانراوە بۆ ئەو پرسە لەسەر دانانی هەڵسوڕاوی گۆڕان (بەکر بایز)ی یەکلایی بۆتەوە وەک قائیمقامی ئەو شارە.
بەکر بایز کەسایەتییەکی ناسراوی شاری قەڵادزەێیەو پێش ئەوەی ببێت بە گۆڕان جێگری بهڕیوهبهری ئاسایشی ڕاپهڕین بووە.
بهڕێوهبهری گشتی رۆشنبیری سلێمانی
گۆڕان بۆ ئهو پۆستە بابەكر دڕەیی هەڵبژارد. بابهکر دڕهیی یهکێک بووه ههر لهسهرهتای وازهێنانی نهوشیروان مستهفاوه، ئهمیش وازی له یهکێتی هێناوه، ماوهیهک وتهبێژی کۆمپانیای وشه، دواتر بهڕێوهبهری جێبهجێکاری کۆمپانیان وشه بووه. خوێندنی یاسای تهواکردووهو پارێزهره.
AM:07:23:06/01/2015