داعش هێرشدەکاتە سەر دووڕیانی حەردان، ٧ پێشمەرگە شەهیدە

سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند کە چەکدارانی داعش لە دوێنێ شەوەوە بەردەوامن لەهێرشکردن بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دووڕیانی ستراتیژی نێوان زومارو شەنگال کە بەحەردان ناسراوە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بکات، بە سپی میدیای راگەیاند چەکدارانی داعش لەشەوی رابردووەوە ٦-١ هێرشیان کردۆتە سەر گوندی خەرایج و دوو رێیانی حەردان بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو دووڕیانە هەستیارە کە ئەو ناوچەیە دەبەستێتەوە بە شاخی شەنگالەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرەتای هێرشەکە بە ئۆتۆمبیلێکی خۆکوژی دەستیپێکردووەو کە خۆیان بە سەنگەرێکی هێزی پێشمەرگەدا تەقاندۆتەوە.

سەبارەت بەرەوشی شەڕەکە، سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە شەڕێکی قورس لەو دەڤەرە لە ئارادیەو هێزی پێشمەرگە بەهەموو جۆرە چەکێک رووبەرووی چەکدارانی داعش بۆتەوەو چەندین کوژراو بریندار لە ریزەکانی داعشدا هەیە.
هاوکات فرۆکەکانی هاوپەیمانان بە توندی گردبوونەوەو سەنگەرەکانی داعش بۆردومان دەکەن.
سەبارەت بەزیانەکانی هێزی پێشمەرگە، سەرچاوەکەی سپی ئاشكرای کرد کە ٧ پێشمەرگە شەهیدبوون و چەند پێشمەرگەیەکەی تریش بریندابوون.  



PM:12:17:07/01/2015