20 خولەك زیاتر بخەوە با ئەم سودانەت دەستكەوێت

چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی توێژینەوەیەكی نوێیان لەسەر كایگەری ماوەی خەوتن  و كاتی دەست كردن بە كاری ڕۆژانە ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە درەنگ دەست بە كاركردن و  و زیادكردنی ماوەی خاو، كاریگەری لەسەر زیادبونی بەرهەمی فەرمانبەران دەبێت و وردبینیان زیاد دەكات.
توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی پەنسلڤانیای ئەمریكا ئەنجامداوە و بۆ ماوەیەك چاودێری 120 هەزار ئەمریكیان كردووە و خشتەی كاركردن و كاتی خەوی ئەو كەسانەیان وەرگرتووە.
ئەنجامەكان دەریانخستووە كە مرۆڤ تا بەیانیان زوتر دەست بە كاركردن بكات بەرهەمەكانی باش نابن، بەڵكو درەنگ كاركردن دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی بەرهەمێكی باش، باشترین كاتیش بۆ دەست كردن بە كار كاتژمێر 10ی بەیانییە.
توێژەرەكان بۆشیان دەركەوتووە كە زیادكردنی 20 خولەك كاركردن دەبێتە هۆی زیادبونی بەرهەم، چونكە ئەو كەسانەی كە كارەكەیان كاتژمێر 6 دەست پێدەكات تەنها شەش كاتژمێر دەخەون ئەمەش وادەكات تێرخەو نەبن بەهەمەكانیان باش نەبێت، بەڵام ئەو كەسانەی كاریان لە كاتژمێر و 9 و 10 دەست پێدەكات ئەوا زیاتر لە حەوت كاتژمێر خەوتن بەرهەمی كارەكانیان زۆر باش دەبێت



PM:12:27:09/01/2015