ئۆپزسیۆنی سوری هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌ ساڵح موسلیم ده‌که‌ن

‌ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده‌- ئه‌رشیف
ناودارترین که‌سی ئۆپزسیۆنی سوریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر ئاشکرای کوشتن له‌ هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده‌ ساڵح موسلیم ده‌کات.

له‌تۆڕی کۆمه‌لآیه‌تی فه‌یسبووک و تویته‌ر به‌سام جه‌عاره‌ سیاسی ناسراو و به‌هێزی ناو ئۆپزسیۆنی سوریا که‌ نزیکه‌ له‌ تورکیاوه‌ به‌ ئاشکرا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا له‌ پشت ساڵح موسیلم بێت ده‌یکوژین". 

ئه‌م کۆمێنته‌ی جه‌عاره‌ که‌ ئه‌مڕۆ 9-1 بلآوکراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت " ده‌یکوژین و ده‌یخه‌ینه‌ ژێر پێمان ئه‌گه‌ر هه‌موو ولآتانی دنیاش پشتگیری بکه‌ن".

هه‌روه‌ها جه‌عاره‌ ده‌ڵێت" کۆتایی به‌ موسلیم و به‌کرێگیراوه‌کانی، ئاماژه‌یه‌ بۆ ( ئه‌ندامانی په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ ) ده‌هێنین".

ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی جه‌عاره‌ یه‌که‌م جاره‌ به‌ راسته‌وخۆ ئۆپزسیۆنی سوریا هه‌ره‌شه‌ له‌ موسلیم بکه‌ن که‌ هاوکات ئاماژه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌نه‌ ئامانجی " تیرۆرکردن".



PM:10:14:09/01/2015