میترۆ شەممە پێشیلکارییەکانی سەر رۆژنامەنووسان بڵاودەکاتەوە

سەنتەری میترۆ بۆداکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنوسان رۆژی ١٧-١لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تەواوی ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان کە تۆمارکراون لەلایەن سەنتەرەکەوە بڵاو دەکاتەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە سەنتەری میترۆ ئاماژە بۆئەوەدەکات"رۆژی شەمە ١٧-١-٢٠١٥ لە هوتێل تایتانێک  کاتژمێر ٩:٤٥ تەواوی ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان کراون لەساڵی ٢٠١٤ دەخاتە بەردەم ڕای گشتی".

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"میترۆ داوالەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بینراو بیستراو نوسراو دەکات کە نوێنەریان لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ئامادەبێت".
میترۆ ساڵانە راپۆرتی خۆی لەسەر پێشێلکارییەکان دەرهەق بە رۆژنامەنووسان لەو ساڵەدا بڵاودەکاتەوە، هاوکات هەر پێشێلکارییەک بە رامبەر رۆژنامەنووسان رووبدات لە رێگای بەیاننامەو سازدانی چالاکی جەماوەریەوە هەڵوێستی خۆی نیشان دەدات، هاوکات رێکخراوەکە پەیوەندییەکی باشی هەرێمایەتی و جیهانی لەگەڵ رێکخراوە هاوشێوەکانی خۆیدا هەیە.



AM:10:22:15/01/2015