بە تۆمەتی خواردنی مووچەی فەرمانبەران دادگا بڕیار دەدات سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ دەستگیر بکات.
بەبڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاکرێ ئەمرۆ ٣-٢ سەرۆکی شارەوانی ئەو قەزایە بەتۆمەتی گەندەڵی دەسگیرکرا.
ماڵپەڕی رووداو بڵاویکردۆتەوە راگه‌یاندووە "هه‌ندێك زانیاری لە بارەی سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ به‌ده‌ست داواكاری گشتی له دادگای ئاكرێ كه‌وتوون، ده‌رباره‌ی گرێبه‌ستی فه‌رمانبه‌ران، له‌به‌ر ئه‌وه له‌لایه‌ن ئەو دادگایەوه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه".
جه‌وهەر عه‌لی، قایمقامی قه‌زای ئاكرێ وتی" ئێستا سەرۆکی شارەوانی له‌ژێر لێكوڵینه‌وه‌دایه، به‌ڵام ناتوانین بڵین ئه‌و تاوانباره تاوه‌كو له‌لایه‌ن دادگاوه ئه‌وه دەسه‌لمێنرێت، ده‌ستگیركردنی ناوبراویش نیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ری یاسایه له‌م ناوچه‌یه".
لەسەر دۆسیەی گەندەڵی تا ئێستا ئەوە یەکەمجارە بەرپرسێک لە سنوری پارێزگای دهۆک بدرێت بە دادگا‌و دەستگیر بکرێت.