سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سپی میدیای راگه‌یاند که هه‌ردوو وه‌زاره‌تی کاره‌باو سامانه سروشتییه‌کان تێکه‌ڵ ده‌کرێن و ئاشتی هه‌ورامی ده‌کرێته وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌ته نوێیه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سپی میدیای راگه‌یاند که دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج بۆ لای سه‌رۆکی حکومه‌ت نێچیرڤان بارزانی له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رێککه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که وه‌زیری کاره‌بای ئێستا سه‌لاحه‌دین بابه‌کر ده‌کرێت به‌وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام " تا ئێستا نازانرێت رێوشوێنه یاساییه‌کانی تیكه‌ڵکردنی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته چۆن ده‌بێت".
یه‌کگرتنی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته دوای ئه‌و ره‌خنانه دێت که وه‌زیره‌که‌ی یه‌کگرتوو چه‌ند جارێک باسی له‌وه ده‌کرد که وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌کان سووته‌مه‌نی پێوسیت نادات به وێستگه‌کانی کاره‌با.