وا بڕیاره گه‌وره لێپرسروای کۆماری ئیسلامی ئێران، قاسمی سلێمانی ئه‌مڕۆ 10-2 سه‌ردانی سلێمانی بکات و له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو باڵه ناکۆکه‌که‌ی ناو یه‌کێتی، باڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و باڵی هێرۆ ئیبراهیم کۆبێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ئامانج له‌م هاتنه‌ی قاسمی سلێمانی بۆ کۆتایی هێنانه به‌و ناکۆکیانه‌ی له‌دوای نه‌خۆشکه‌وتنی سکرتێری گشتی تاڵه‌بانیه‌وه دووچاری ئه‌و حیزبه بۆته‌وه.
قاسمی سلێمانی له کاتێکدا سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات و هه‌ر دوو باڵی ناکۆکی یه‌کێتی ده‌بینێت که رۆژی 8-2 هه‌ر سێ به‌رپرسی ناو یه‌کێتی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم له بینایه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سازکردو، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی وه‌ک میدیاکانی یه‌کێتی ئاماژه‌یان بۆ کرد به " ئیجابی" ناو زهد کرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ماڵپه‌ڕی سپی میدیا رۆژی 8-2 بڵاویکرده‌وه که ئه‌و چوار لیژنه‌یه‌ی ده‌ستنیشان کرابوو که له‌سه‌ر کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی( لیژنه‌ی دارایی، لیژنه‌ی پێشمه‌رگه، لیژنه‌ی راگه‌یاندن، لیژنه‌ی رێکخستن) راپۆرت ئاماده بکه‌ن، ده‌ست به‌کار ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌ک سپی ئاماژه‌ی بۆ کردبوو که مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆنابێته‌وه تا ئه‌و لیژنانه کاره‌کانیان ته‌واو نه‌که‌ن و راپۆرتی خۆیان نه‌خه‌نه به‌رده‌می مه‌کته‌بی سیاسی.
پێشتریش 15-12-2014 له ماڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ له سلێمانی هه‌ر دوو باڵ کۆبوونه‌وه‌و بڕیاریان له‌سه‌ر پێکهێنانی ئه‌و چوار لیژنه‌یه دا.
له کۆتایی مانگی رابردوودا وه‌فدێکی تری ئێران که نوێنه‌ریی قاسمی سلێمانی بوون بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی هه‌ر دوو باڵی ناکۆکیان کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند هاتنی ئه‌مجاره‌ی قاسمی سلێمانی وه‌ک درێژه پێدانی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌کانی ناو ئه‌و حیزبه‌وه ده‌ستیپێکردووه.
تا ئێستا هه‌ر دوو باڵی ناکۆکی ناو یه‌کێتی، باڵی کۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیم دوو جار له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران رێککه‌وتنیان ئه‌نجام داوه که جارێکیان له مانگی کانوونی دووه‌می 2014 دا بوو له تاران له‌سه‌ر ده‌ستی قاسمی سلێمانی و جاری دووه‌میش هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان له‌کوردستان ئه‌نجام درا، به‌ڵام هیچیان جێ به‌جێ نه‌کران.