بەهۆی مەترسی توشبوون بە ئایدز، ئەم جۆرە پرتەقاڵە لەعێراق قەدەغە دەكرێت

حکومەتی عێراق ھاوڵاتیانی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق ئاگاداردەکاتەوە لەبەکارنەھێنان و خواردنی پرتەقاڵی وڵاتی لیبیا، ئاشکراشیکردووە، پرتەقاڵی ئەو وڵاتە دوو جۆر ڤایرۆسی کوشندەو ترسناکی ھەڵگرتووە.

چاودێریی تەندروستیی عیراق ھۆشداریدەدات لەبەکارھێنان و خواردنی پرتەقاڵی وڵاتی لیبیا، چونکە وەکو ئاشکرایکردووە، پرتەقاڵی لیبیا، ھەڵگری ڤایرۆسی ھەوکردنی جگەرو ئایدزە.

بەپێی نوسراوێکی چاودێریی تەندروستیی عیراق کە گشتاندوویەتی بەسەر سەرجەم فەرمانگە تەندروستییەکانی شاری بەغدادا، ئاشکرایکردووە، دوای پشکنین دەرکەوتووە، پرتەقاڵی وڵاتی لیبیا کە ھاوردەی ناو عەلوەکانی شاری بەغدا کراوە، ھەڵگری ڤایرۆسەکانی ئایدزو ھەوکردنی جگەرەو بۆ خواردن نابێت و زۆریش مەترسیدارە.



PM:01:56:11/02/2015