وەزیری دارایی پارەی ٧ دەزگای راگەیاندن دەبڕێت

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رێباز محەمەد پارەی ٧ دەزگای میدیای بڕیوە کە لەبانکەکەنای حکومەتی هەرێم لە سلێمانی و دهۆک مانگانە بڕی ١٤١ ملیۆن دیناریان وەرگرتووە.

 لە نوسراوێکدا کۆ کۆپییەکی دەست سپی کەوتووە وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم پارەی هەریەک لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، گۆڤاری کلیل، گۆڤاری سلێمانی، ناڤەندا پەیامنێرن میدیای، دەزگای سپێریز بۆ چاپ و وەشاندن، گۆڤاری مەتین، گۆڤاری ستێنەی بڕیوون.

ئەم گۆڤار و دەزگایانە لە کابینەکانی پێشووی حکومەتی هەرێمدا مانگانە ئەم بڕە پارەیەیان وەرگرتووەو وەزیری دارایی کابینەی ئێستا ڕێباز محەمەد بڕیاری برینی بۆ دەرکردوون.



PM:04:30:14/02/2015