کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مرۆ 20-2 زیندانی لاو سامان نه‌سیم که ته‌مه‌نی 22 ساڵه له‌گه‌ڵ پێنج لاوی تری به تۆمه‌تی سیاسی له سێداره‌دا.
کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م حوکمه‌ی له کاتێکدا به ئه‌نجام گه‌یاند که چه‌ندین رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی داوایان له ئێران کرد که ئه‌و گه‌نجه له‌به‌ر بچووکی ته‌مه‌نی له سێداره نه‌درێت، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ئێران گوێی به‌م داوایه ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان نه‌داو حوکمه‌که‌ی ئه‌نجام دا.
خێزانی سامان نه‌سیم به‌یانی ئه‌مرۆ رایانگه‌یاند که ته‌له‌فونیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه بۆ کردوون که " کوڕه‌که‌یان له سێداره دراوه".
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته پاڵ سامان نه‌سیم وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگه‌یاند " تاوانه‌که‌ی دژایه‌تیکردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بووه"و له نیسانی 2013 له دادگای شاری مهاباد حوکم دراوه به‌تۆمه‌تی دژایه‌تیکردنی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران له‌رێگای چه‌که‌وه ئه‌و ده‌مه سامان نه‌سیم 17 ساڵ بووه که ده‌ستگیرکراوه‌و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت له‌ژێر زه‌بری ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌داندا به‌زۆر " ئیعترافی" پێکراوه.
ئه‌و لایه‌نه سیاسیه‌ی ئێران سامانی پێ تومه‌تبار کردووه پارتی ژیانی ئازاد، باڵی ئێرانی پارتی کرێکارانی کوردستانه.
سامان نه‌سیم له 15-2 گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ورمێ بۆ له‌سێداره‌دان و 20-2 له سێداره درا.