"لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان‌و نوێنەرانی بەغدا پرسی نوێ باس دەکرێت"

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا کەوتووە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی و وەفدی دانوستانکاری کورد لەگەڵ بەغدا لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغدادوو بژاردە دەخەنە بەردەم نوێنەرانی کورد، بەردەوام بوون لەگەڵ عێراق، یان رووکردنە تورکیا، ئەم دوو پرسە باسی لێوە دەکرێت و دەخرێتە بەردەم بەشداربووانی کۆبوونەوەکە.

پێشنیارکردنی ئەم دوو بژاردەیە لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە پاش ئەو سەردانەیان دێت کە وەفدی کورد بۆ تورکیا کردی و بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، تورکیا ڕەزامەنی پێشان داوە کە ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگەیشتنە ئەنجام ئەوان واتە تورکیا ئامادەن هەموو کار ئاسانیەکیان بۆ بکەن بۆ کڕینی نەوت و ساغکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای ئەو وڵاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ لای ئۆردوغان و داود ئۆغلۆ سەرکەوتوو بووە.

سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفونییەی کە رۆژی هەینی ٢٠-٢ عەبادی بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا داود ئۆغلوەوە کردوویەتی، بەپێی بۆچوونی بەشداربوویەکی وەفدەکەی هەرێم هیچ لێ سەوز نەبووە، ئەگەر لێی سەوزبوایە عەبادی بڵاوی نەدەکردەوە.

ئەو بەرپرسە بەشداربووە بە سپی میدیای راگەیاند کە نا متمانەییەکی زۆر هەیە لەنێوان تورکیاو بەغداداو هەروا زوو پەیوەندیە هەمەلایەنەکانی ئەو دوو وڵاتە ئاسایی نابنەوە.

  



PM:12:04:22/02/2015