توركیا لەداوێنی چیای قەندیل بۆ نەوت دەگەڕێت

‌تانەر یەڵدز
وەزیری سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا رایگەیاند وڵاتەكەی لە داوێنی چیای قەندیل بەدوای نەوتدا دەگەڕێت‌و چەكدانانی پەكەكەش هەنگاوێكی باشە لەمبارەیەوە.

بەپێی هەواڵێكی (غدپرێس)  تانەر یەڵدز، وەزیری وزە  و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حکومەتی تورکیا لە ناوچەکانی دامێنی چیای قەندیل بە دوای نەوتدا دەگەڕێت، هەنگاونانی پەکەکەش بۆ دانانی چەک، دەروازەیەکی باش بۆ کاری گەڕان و دۆزینەوەی نەوت دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا خاوەنی چەند بلۆکێکی نەوتە لەو ناوچانەدا، کە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستاندایە، کە ئێستا لەگەڵ حکومەتی تورکیا لە گفتوگۆدایە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان کە لەماوەی (30) ساڵی رابردودا بەردەوامی هەبوە.



PM:03:26:02/03/2015