ئەنجامدانی پەیوەندیی سێكسی لەنێوانی هاوسەراندا لە كاتی بەیانیاندا سوودێكی زۆری بۆ تەندروستیان هەیە، گرنگترین سودەكان بریتین لە
1-سێكس كردن لەبەیانیاندا وادەكات لەباشترین تەندروستیدا بیت و خۆشحاڵ و بەختەوەربیت بەدرێژایی رۆژ.
2- دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی (ئەكبیتۆسین) كەهەستێكی گەرمی خۆشەویستی و گرنگی پێدانت پێ دەبەخشێت بەدرێژایی رۆژ.
3-هەستێكی خۆش و كاتێكی خۆشت دەداتێ و گۆڕینی ڕۆتینە لە سێكس كردندا.
4-توێژینەوە زانستییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كەئەنجامدانی سێكس لەنێوانی هاوسەراندا لەبەیانیاندا دەبێتە هۆی زیاتربوونی سیستمی بەرگری هاوسەرەكان و پاراستنیان لەنەخۆشـــــــــــــییە گوازراوەكان.
5- توێژینەوە زانستییەكان سەلماندوویانە كەئاستی تستۆستیرۆن لەبەیانیاندا لەبەرزترین ئاستی دا دەبێت كەپیاوەكە وزەیەكـی زۆری هەیە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە سێكسییەكە بۆ ماوەیەكی درێژتر،زۆربون و بەرزبونەوەی ئاستی هۆرمۆنەكە لەبەیانیاندا وادەكات درەنگتر بگاتە ئاستی تێربوون و كاتێكی زیاتر بەردەوام دەبێ و چارەسەری گرفتی زوو تێربون دەكات لەسێكس