لەیلا زانا بۆ دیداری ئۆجەلان بەرەو ئیمرالی كەوتە ڕێ

‌عەبدوڵڵا ئۆجەلان

ئەمرۆ هەریەك لە لەیلا زانا، پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئامەد و سێری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هادەپ) بۆ دیدار لە گەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە، بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.

ناوەندی راگەیاندنی پارتی دیموکراتی گەلان (هادەپ)، رایگەیاند: "پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ، لەیلا زانا و سری سوره‌یا ئۆنده‌ر، به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕوویان کرده‌ ئیمراڵێ، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ دیداره‌که‌ی ئەمڕۆدا، دواین گۆرانکارییەکان و هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری تاوتوێ بکەن”.

رۆژی 28.02.2015 دا شاندی هادەپ و  یاڵچین ئاکدۆغان، جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، مەرجەکانی ئۆجەلانیان بۆ دانانی چەک لە باکووری کوردستان خستەڕوو.



PM:04:13:05/03/2015