ڤیدیۆی مناڵی محه‌مه‌د ئیۆمزای ناسراو (جهادی جۆن) سه‌ربڕه‌که‌ی داعش، کاتێک مێرمنداڵه له قوتابخانه‌یه‌کی به‌ریتانی ده‌خوێنێت.
ئه‌و ڤیدیۆیه که‌ناڵی News 4 به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر ژیانی مناڵی محه‌مه‌د ئیمۆزای ئاشکرا ده‌کات.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا پاشنیوه‌ڕوانێک دوای نان خواردن محه‌مه‌د ئیمۆزای له قوتابخانه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت یاری تۆپێن له مه‌یدانی ئه‌کادیمی Quintin Kynaston له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی دا ده‌کات که ده‌که‌وێته نزیک گه‌ڕه‌کی ( جونز ود) که له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا له‌و گه‌ڕه‌که‌دا ده‌ژین.
له ڤیدیۆکه‌دا محه‌مه‌د ئیمۆزای ده‌رده‌که‌وێت که 15 ساڵه‌و له تیپی S Club 7 راپی به‌ریتانی ناسراوه، له‌یه‌کێک له یاداشته‌کانیدا محه‌مه‌د له ده‌فته‌ری یادگارییه‌کانی په‌یمانگاکه‌دا نوسییویه‌تی " من هانده‌ری تیپی مانشستر یونایتدم تۆپی پێم "، له کۆمێنتێکی تردا نووسیویه‌تی " ئاره‌زوو ده‌که‌م که گه‌وره بووم ببمه یاریزانی تۆپی پێ".
رۆژنامه‌ی (سه‌ن) ی به‌ریتانی ده‌ڵیت" ژیان رێبازی ژیانی گۆڕی و له‌یاریزانی تۆپی پێیه‌وه بووه به‌یاریزانی سه‌ربڕینی که له‌سه‌ری مرۆڤ".