حیزبی ده‌عوه به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی رایگه‌یاند: سه‌رۆک کۆمار گرنگی به ئیراده‌ی خه‌ڵكی عێراق نادات و شکستیخواردووه له ئیداره‌کردنی عێراقدا.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی حیزبی ده‌عوه له په‌رله‌مانی عێراق خه‌له‌ف عه‌بد سه‌مه‌د رایگه‌یاندووه" سه‌رۆک گرنگی به ئیراده‌ی گه‌لی عێراق نادات، ئه‌گه‌ر گرنگی بدایه له‌گه‌ڵ رافع رفاعی( که‌سایه‌تی سونه‌ی عێراق) کۆنه‌ده‌بوه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی حیزبی ده‌عوه ده‌ڵێت: سه‌رۆک کۆمار سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له‌ئیداره‌دانی عێراقدا و سه‌رپێجی یاسایی و ده‌ستوری هه‌یه.
ئه‌و به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه که له‌ئاینده‌دا حیزبی ده‌عوه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌یاننامه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دژی سه‌رۆک ده‌رده‌که‌ن.
له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هه‌رێم سه‌رۆکی عێراق د.فواد مه‌عسوم له هه‌ولێر چاوی به شێخ رافع رفاعی که‌سایه‌تی سونه که‌وت که له‌لای حکومه‌تی عێراق به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می مالکی‌دا به یه‌کێک له‌سه‌ره‌کیترین ئه‌و که‌سایه‌تییانه ده‌ناسرا که پاڵپشتی له خۆپیشندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی سونه ده‌کرد له شاره‌کانی رومادی و سه‌لاحه‌دین پێشهاتنی چه‌کدارانی داعش بۆ ئه‌و ناوچانه.