له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت له‌درووستبوونی کابیه‌نی هه‌شته‌مه‌وه له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه "گۆڕان ئاگای له هیچ نییه".
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه، له دروستبوونی کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانه‌وه تا ئێستا نوێنه‌رانی گۆڕان له‌حکومه‌ت و به‌تایبه‌تی وه‌زیری دارایی، رێباز محه‌مه‌د ئاگای له چۆنێتی فرۆشتنی نه‌وت و چه‌ندێتی فرۆشتنی نه‌وت نییه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه که له‌هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه به سپی گه‌یشتووه وه‌زیری دارایی ئاگای له پاره‌ی نه‌وت و ئه‌و پارانه‌ی به ناوی نه‌وته‌وه ده‌چێته وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانه‌وه نییه‌و، ته‌نها ئاگای له‌و بڕه‌یه که له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانه‌وه ده‌چنه وه‌زاره‌تی دارایی.
له هه‌موو وڵاتانی جیهان وه‌زاره‌تی وزه ، یان سامانه سرووشتیه‌کان هیچ په‌یوندییه‌کی به پاره‌وه نییه، به‌ڵکو وه‌زاره‌تی دارایی پرسی هه‌موو دارایی لا کۆده‌بێته‌وه‌و ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌ته‌کانی تر، به‌ڵام له‌کوردستان پاره له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانه‌وه ده‌چێته وه‌زاره‌تی دارایی.
به‌پپی ئه‌و زانیاریانه وه‌زیری دارایی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگه‌یاندووه که ئه‌و واژووی له‌سه‌ر هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی چۆنێتی و چه‌ندێتی فرۆشتنی نه‌وت نه‌کردووه‌و چه‌ندینجار نیگه‌رانی خۆی له کۆبوونه‌وه‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرپسه راگه‌یاندووه.