تەماتە بكە بە شەربەت و ئەم سودانە بە لەشت بگەیەنە

ئەنجامی توێژینەوەیەكی كە  لەچین ئەنجامدراوە و دەریدەخات خواردنەوەی تەماتە دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی لەشی ئەو كەسانەی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن و چەوری زیادە لە لەشیاندا زۆرە.
توێژینەوەكە لەسەر 25 ژن ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵیدا بووە و بۆ ماوەی 2 مانگ داوایان لێكراوە كە ڕۆژانە نیو لیتر شەربەتی تەماتە بخۆنەوە.
ئەنجامەكان دەریانخستووە بەشداربوانی توێژینەوەكە لەو ماوەیەدا دوو سانتیمەتر لە  پێوانەی ورگیان كەمی كردووە و بڕێك لە چەوری لەشیان تواوەتەوە.
پسپۆڕەكان باس لەوە دەكەن كە خواردنەوەی شەربەتی تەماتە تەنها سودی بۆ دابەزاندنی كێشە نەبووە لای بەشداربووانی توێژینەوەكە، بەڵكو كۆلیسترۆڵی خوێنیان بەڕێژەی %10 كەمیكردووە، ئەمەش بۆتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خانەكانی خوێن، هەروەها نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.
هەروەها شەربەتی تەماتە دەوڵەمەندە بەڤیتامین ئەی كە سودێكی زۆر بۆ چاو هەیە و هەستی بینین بەهێز دەكات و لە كێشە تەندروستییەكان دەپارێزێت.
هۆكاری ئەم سودانەی شەربەتی تەماتە دەگەڕێتەوە بۆ بونی بڕێكی زۆر لە ماددەی لایكۆبین لە پێكهاتەكەیدا، كە وادەكات كە چەندین سودی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە.



PM:02:09:18/03/2015