سەرۆکایەتی هەرێم راگەیەندراوێک لەسەر رووداوەكەی حیزبی دیموكراتی بڵاودەکاتەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئەنجامەکانی ئەو لیژنەیەی بۆ بەدواداچوونی رووداوه‌كه‌ی كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له‌ كۆیه‌ پێکهێندرابوو، راگەیەنراوێك بڵاودەکاتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ی كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له‌ شاری كۆیه‌، له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك پێك هات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ و ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان.

لیژنه‌كه‌ راپۆرتێكی له‌م باره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد. له‌سه‌ر رۆشنایی راپۆرته‌كه‌ و به‌پێی یاسا، ئیجرائاتی كارگێڕی به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رپێچیكارانی رووداوه‌كه‌ وه‌رگیرا.

وته‌بێژێك به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

24/3/2015



PM:04:56:24/03/2015