ئاری هەرسین:بارزانی نیگەرانە لەم هەڵسوکەوتە

پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئاری هەرسین وتی: بەبۆچوونی من سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی نیگەرانە لەو رووداوەی پەرلەمان"، هەروەها ئەو دەڵێت" ئەگەر عەلی حەمە ساڵح لەمن قبووڵی بکات هەزار جار داوای لێبوردنی لێدەکەم".

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی میدیا ئاری هەرسین ئەندام پەرلەمانتاری پارتی وتی: ئەم پشێویەی ئەمڕۆ لەپەرلەمانی کوردستان روویدا خزمەتی بارودۆخی کوردستان ناکات و ئێمە لەشەڕێکی قورسداین لەگەڵ داعش و من دڵنیام کاک مەسعودیش لەو رووداوە نیگەرانە".

ناوبراو پێیوایە وتار بەوتار وەڵام دەدرێتەوە، را بەڕاو، ئەم هەڵسوکەوتە خزمەتی یەکڕیزی خەڵکی کوردستان و لایەنەکان ناکات.

ئاری هەرسین جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە رای یەکتر قبوڵ بکەین و هەموو خەڵکی کوردستان ناشێت و ناکرێت وەک یەک و وەک ئێمە بیر بکەنەوە.

ئەو ئەندام پەرلەمان دەڵێت: ئەو هەڵسوکەوتەی ئەمڕۆ گوزارشت لەرای پارتی دیموکراتی کوردستان ناکات.
ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە لەڕێگای پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانەوە چارەسەری ئەو کێشەیە بکرێت و لایەنی کەموکوڕ سزا بدرێت.

ئاری هەرسین داوا دەکات لایەنی کەموکوڕ لەو کێشەیەدا پێویستە لەرووی حیزبیشەوە سزابدرێت.        



PM:01:21:25/03/2015