ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی وەسفیە بەنیوەیس لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر عەلی حەمە ساڵح دەڵێت" هێرشکرنە سەر پەرلەمانتار علی حەمە صالح لە نێو هەرەمی پەرلەمان 31 ی ئابێکی تری بیرخستینەوە".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک وەسفیە بەنیوەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتی دەڵێت" ئەو ڕووداوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە ناو پەرلەمان ڕوداوێکی زۆر ئاسای و چاوەڕوان کراو بوو، چونکە ئەمە کلتور و ئاکاری بەشێک لە ئەندام لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت" پێموایە ئەم کارە نایاساییە هەروا ئاسان نەبووە، بەڵکو بە پلان و بەرنامە داڕێژراو بووە، مەسەلەی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بو پارتی هێڵی سورە ئەوا نەک هەر سەر و گوێی پەرلەمانتارێک دەشکێنن، بەڵکو و بۆیان بکرێت ووڵاتێک کاول دەکەن".
ئەو پێیوایە ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا هەڵکردنی گڵۆپی سوورە بۆ مەسعود بارزانی و دەڵێت"پێم باشە بیر لە ئەلتەرناتیڤی تر بکەنەوە، چونکە تازە کار لە کار ترازاوە و هەر حزب و لایەنێک پێش هەموو حزبەکەی خۆم ئەگەر بیر له درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بکاتەوە ئەوا بێ دوو دڵی دەڵێم بەڵێ خیانەتی نیشتیمانی نەتەوایەتیە و پەڵەیەکی ڕەشە کە تا ئەبەد ئاسەواری ناسڕێتەوە".