قاسمی سلێمانی نەکوژراوەو نە چۆتە یەمەن

لە کاتێکدا هەندێک ماڵپەڕی سونی ئاماژە بۆ کوژرانی فەرماندەی سووپای قودس، قاسمی سلێمانی دەکەن و هەندێک بەرپرسی یەمەنی باس لەوە دەکەن کە چۆتە ئەو وڵاتە، بەڵام لەچەند وێنیەکەدا قاسمی سلێمانی بەتەنیشت رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران خامەنەئیەوە دەردەکەوێت.

میدیاکانی ئێران رۆژی ٢٧-٣ چوار وێنەی قاسمی سلێمانیان بڵاوکردەوە بەتەنیشت عەلی خامەنیئیەوەیە، دابەزاندنی ئەم وێنانە کە لە مەراسیمی پرسەی "فاتیمەی زەهرادایە"، ئێران دەیەوێت ئەوە بە عەرەب بڵێت کە ئەوان بەشدار نین لە کێشەی یەمەندا.

بەم وێنەیە هەموو ئەو گومانانە رەوینەوە کە کەناڵی بی بی سی و میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە کە ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە سلێمانی لەیەمەنە و لەپاڵ حسوییەکاندا شەڕ دەکات.
 
لەلایەکی ترەوە لەهەندێک ناوەندی عێراقی باس لەوە دەکرا کە قاسمی سلێمانی لە نزیک تکریت بۆمبی چێنراو بە ئۆتۆمبیلەکەیدا تەقیوەتەوەو کوژراوە، بڵاوکردەنەوەی ئەو وێنانە بەدرۆخستەوەی ئەو هەواڵانەشە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە ئەو وێنانە راستن یان کۆنن و تەنها میدیا ئێرانییەکان ئاماژەیان بۆ کردووەو هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ باسی نەکردووە.



AM:09:52:28/03/2015