راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم: هیچ لێبوردنێکی تایبەتی دەرنەكراوە
لە راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا لە راگەیەنراوێكدا رەتیدەكاتەوە لێبوردنی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دەركرابێت.
دەقی راگەیاندراوەکە
راگه‌یه‌ندراوێك له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌والێك له هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بلاو كرایه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی لێبوردنی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی (10) رۆژی رابردوو بۆ (15) حوكمدراوی چاكسازی سلێمانی .
ئێمه له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌به‌ری هه‌واله‌كه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌ینین كه له ماوه‌ی رابردوودا لێبوردنی تایبه‌تی بۆ هیچ زیندانیه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی سلێمانی ده‌رنه‌كراوه و هه‌واله‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه .
داواكارین ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ووربینانهتر مامه‌له له‌گه‌ڵ هه‌واله‌كاندا بكه‌ن و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداریش پابه‌ندتر بن له گواستنه‌وه‌ی راستیه‌كاندا .
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
29/3/2015
PM:05:08:29/03/2015