رێکخراوێک: رووداو سوكایەتی بە خوێنی قوربانیانی ئەنفال دەكات

لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ سپی نێردراوە، رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید رەخنە لەوە دەگرێت كە "كەناڵی ئاسمانی  روداوەوە  لە شاشەكەی راستەوخۆ پەخشی وتەكانی تاوانبار عزەت ئیبراهیمی جێگیری سەدام حوسێنیان  كرد" دەشڵێت "ئەمەش سوكایەتییە بە خوێنی قوربانیان لە ژێر بهانەی ئازادی كاری رۆژنامەگەری".

دەقی بەیاننامەكە:

بەسە گەمە كردن بە كەرامەتی قوربانیان


شەوی شەمە 4ی نیسان , كە هاوتایە  لە گەڵ یاداوەرییە تاڵەكانی ئەنفالی فایلی و ئەنفالی سێ , كەناڵی ئاسمانی  روداوەوە  لە شاشەكەی راستەوخۆ پەخشی وتەكانی تاوانبار عزەت ئیبراهیمی جێگیری سەدام حوسێنیان  كرد, ئەمەش سوكایەتییە بە خوێنی قوربانیان لە ژێر بهانەی ئازادی كاری رۆژنامەگەری .
ئێمە  لە روداو دەپرسین , ئایا جولەكەكان قەبوڵ دەكەن لە كەناڵێكی راگەیاندنی جووەوە كە بە پارەی ئەوان بەڕێوە بچێت , جێگیری هیتلەر راستەوخۆ وتەكانی پەخش  بكرێت ؟, ئەی ئەرمەنەكان ؟.
ئەمە چەندەمین  جارە لە هەندێك كەناڵی كوردییەوە  لە ژێر ناوی ئازادی رۆژنامەگەری یاری بە شعوری بنەماڵەی قوربانیان و جەماوەری كوردستان دەكرێت.
راگەیاندنی مولتەزم سنورەكانی خۆی دەزانێت بێ ئەوەی ئازادییەكان بەرتەسك  بكاتەوە لە زۆربەی قوربانیان و ببێتە ئامرازێك بۆ سپی كردنەوەی  تاوانباران .
ئێمە داواكارین هیچكە  رێگا نەدرێت  تۆمەتبارانی تاوانە مەزنەكان كەڵك لە كەناڵەكانی  راگەیاندن  وەربگرن بۆ سپی كردنەوەی رابردوویان  , تا ئەو كاتەی دادگا بێ تاوانیان  دەسەلمێنێت .


كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
[email protected]
5-4-2015
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl

كوردستان بێ جینۆساید  ڕێكخراوێكی سیڤیلی  سوود نەو‌یستی سەربەخۆیە, پشتیوانی  داواكاری بنەماڵەی قوربانیانە لە كوردستان ,كار دەكات لەسەر پرسەكانی  تاوانی ژینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی  و  بنەبڕكردنی شوێنەواری جەنگ و چەسپاندنی ئاشتی  لە كوردستان, ئەندامی رێكخراوەكانی ئاشتی جیهانی و  جینۆساید جیهان و هاوپەیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی و ئایكانە .
                                                                      



PM:02:43:05/04/2015