بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیەوە کە لەبەلجیکا کرایە سەر کەناڵەکانی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان پەخشی چوار کەناڵ راوەستا.
ئاژانسی فراتنیوز بڵاویکردەوە کە هێرشەکە کەناڵەکانی " ستێرك تیڤی، مهد نوچه، روناهی تیڤی و رادیۆی میزۆپۆتامیا کە له شارۆچكهی دندرلییوی بهلجیكان".
ئاژانسەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ڤۆڵتاژێكی گهورهی كارهبایی دروس بووه و و كێبڵهكان تواونهتهوه و سووتاون و پهخشه راستهوخۆكانی ئهو كهناڵانه وهستێندران".
ئاژانسەکە ئەو لایەنە دەستنیشان ناکات کە کێ ئەو هێرشەی کردۆتە سەر میدیاکانی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان.